Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان بەڕێوەدەبرێت، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزی ئاسمانیی تورکیا، ١١١ ئامانجی داعشیان پێکا و لەئەنجامدا، ٢٢ تیرۆریست کوژران.
- فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیاش لە ناوچەی دەیر کاک کە بەدووریی ھەشت کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای شارۆچکەی ئەلباب، چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان بەڕێوەدەبرێت، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزی ئاسمانیی تورکیا، ١١١ ئامانجی داعشیان پێکا و لەئەنجامدا، ٢٢ تیرۆریست کوژران.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە ٢٤ی ئابی رابردووە دەستیپێکرد بەردەوامە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا درێژە بە ێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان دراوە بۆ کرنترۆڵکردنی ئەلباب.
لەو چوارچێوەیەدا ١٠٣ ئامانجی داعش لەئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیادا تەقێنراونەتەوە.
ھاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزی ئاسمانیی تورکیا، ٨ بینای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەھەریەک لە ئەلباب، بزاعە و تادیف بۆردومان کرد کە چەکدارانی رێکخراوەکە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و سەکۆی چەک بەکاریان دەھێنا.
لەئەنجامی ھێرشەکاندا ٢٢ تیرۆریستی داعش کوژران.
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیاش لە ناوچەی دەیر کاک کە بەدووریی ھەشت کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای شارۆچکەی ئەلباب، چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج.