Cihan Demirci,Rewa Mahmood Hasan
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
ئەدیرنە - AA
لە بەندەری ئیبریجە-ی ئەدیرنە لەچوارچێوەی پرۆژەی نقومکردنی فڕۆکەی گەشتیاری وەک پاڵپشتیەک بۆ کەرتی گەشتیاری ژێردەریاوانیی، فڕۆکەیەکی گەشتیاری جۆریAirbus A330 نقوم کرا.
Airbus A330 بەپشتگیری پرۆژەی هێڵی بۆڕی گازی سرووشتی ترانس ئانادۆڵوTANAP لە ساڵی ١٩٩٥دا یەکەم گەشتی خۆی ئەنجام دابوو، ساڵی رابردوو خانەنشین کرا و، لە مانگی ئازاردا بە ٦ پارچەی جیا لە رێی شەمەندەفەرەوە لە ئاداناوە گەیاندرایە کەشان.
رۆژی رابردوو کاری بەستنەوەی کۆتایی هات و، لەنێو دەریادا لە رێی چووپەوە جێگیرکراو لە رێی بەلەمەوە گەیاندرایە دووری یەک میل لە کەناراوەکە.
دواتر بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو چووپەکان لەرێگەی ژێردەریاوانەکانەوە تەقێنران و، فڕۆکەکە نقوم کرا. سەرەتا لای باڵەکانی فڕۆکەکە نقوم بوون و، دواتر لەماوەی ٢ کاتژمێردا بەو چەشنەی پلانی بۆ داڕێژرابوو، بۆ ٣٠ مەتر قوڵایی نقوم کرا.