Sangar Hamad Azeez
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
یەکێتی تۆپی پێی جیهان "FIFA" ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی جیهانی بڵاوکردەوە.
فیفا لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ئەو ئەو ١٠ یاریزانەی بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ.
هەڵبژاردنی باشترین یاریزانیش لە رێی دەنگدانی راهێنەران، کاپتنی یانەکان و رۆژنامەنووسانەوە دەبێت و دواتر تەنیا ناوی سێ یاریزان رادەگەیەنرێت بۆ باشترین یاریزانی جیهان پاشان لە ٢٤ی ئەیلولی داهاتوو لە مەراسیمێک باشترین یاریزان، باشترین راهێنەرلەسەر ئاستی پیاوان و ئافرەتان هەڵدەبژێدرێن.
لیستی ناوی ئەو ١٠ یاریزانەی کە پاڵێوراون بۆ باشترینی جیهان بەم شێوەیەیە:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ( یانەی یوڤانتوس)
کیڤن دی بڕۆین ( یانەی مانچستەر سیتی)
ئەنتۆنیۆ گریزمان (یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید)
ئێدین هازارد ( یانەی چێلسی)
هاری کەین ( یانەی تۆتنهام)
کیلیان مبامپی (یانەی پاریس سانجێرمان)
لیۆنەل میسی ( یانەی بارسێلۆنا)
لوکا مۆدەریچ ( یانەی ریال مەدرید)
محەمەد سەڵاح ( یانەی لیڤەرپول)
رافایل ڤاڕان( یانەی ریال مەدرید)