Cemal Aşan,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
وان – AA
قه‌ڵای وان كه مێژووی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زارو ٧٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و خراوه‌ته لیستی كاتی میراتی جیهانی یونسكۆ به هه‌زاران گه‌شتیار له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و قه‌ڵایه به فه‌رمانی شای ئوراتوو ساردوری یه‌كه‌م له ساڵانی ٨٤٠-٨٢٥ی پێش زایین له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی وان بونیاتندراوه و به چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووییی گوزارشت له ٢٥٠ ساڵ له حوكمڕانی ئورارتووییه‌كان ده‌كات.
درێژی قه‌ڵاكه هه‌زارو ٣٤٥ مه‌تر، فراوانی ٢٠٠ مه‌تر و به‌رزاییشی ١٠٠ مه‌تره.
به‌هۆی دروستكردنی رێگای پیاده گه‌شتیاران به ئاسانی ده‌توانن بگه‌نه لووتكه‌ی قه‌ڵاكه و له‌وێوه دیمه‌نی دڵڕفێنی خۆرئاوابوون له سه‌ر ده‌ریاچه‌ی وان ببینن.