Ahmet Furkan Mercan
21 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جێبه‌جێكردنی ''سیاسه‌تی سفر كۆچبه‌ر'' له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگای كۆچ و یۆنان و، حساب نه‌كردن بۆ مافی ئه‌و كه‌سانه كارێكی مرۆیی نییه، داواشی له حكوومه‌تی یۆنان كرد كۆتایی بهێنێت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كه پێشێلكاریه به‌رامبه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی و، چه‌ك دژی كۆچبه‌ران به‌كارنه‌هێنێت و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات.
ئاكسۆی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس به‌رامبه‌ر توركیا بڵاوكرده‌وه.
ئاكسۆی باسی له‌وه كرد كه لێدوانه ''بێ بنه‌ماكانی'' سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان میچۆتاكیس دوایین نموونه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شێواندنی یۆنانه بۆ به‌لارێدانی راستییه‌كان، باسی له‌وه‌یش كرد كه له سایه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی توركیا گرتوونیه‌ته‌به‌ر رێژه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ورووپا كه له ساڵی ٢٠١٥دا ٨٥٠ هه‌زار بووه له سه‌دا ٩٤ دابه‌زیوه.
گوتیشی: ''جێبه‌جێكردنی 'سیاسه‌تی سفر كۆچبه‌ر' له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگای كۆچ و یۆنان و، حساب نه‌كردن بۆ مافی ئه‌و كه‌سانه كارێكی مرۆیی نییه. ده‌بێت یۆنان و ئه‌و وڵاتانی رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی كۆچ بوونه‌ته‌وه سه‌ره‌تا له‌و وڵاتانه‌ی سه‌رچاوه‌ی كۆچن هه‌وڵ بده‌ن بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی كۆچكردن''.
ئاكسۆی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا میوانداری چوار ملیۆن كه‌س ده‌كات كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته موخاتهبهكانی یۆنان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و راستییه بگه‌ن كه توركیا به ته‌نیا باری كۆچی له‌ئه‌ستۆگرتووه كه كێشه‌یه‌كی جیهانییه.
ئاكسۆی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه میچۆتاكیس ''ئه‌گه‌ر نه‌شیه‌وێت بیبینێت و بیزانێت'' كۆچبه‌رانی نایاسایی له لایه‌ن دادگاكانی یۆنانه‌وه به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌هاكانی ئه‌ورووپا ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه بوونه‌ته‌وه.
حامی ئاكسۆی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه یۆنان له‌بری پروپاگه‌نده‌كردن دژ به توركیا باشتره هاریكاری له‌گه‌ڵ توركیادا بكات له‌و بواره‌دا، چونكه ئه‌وه ده‌ره‌نجامی كاریگه‌رتری لێده‌كه‌وێته‌وه.