Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، ئاشكرایكرد بەسەربازییکردنی ئه‌و دوورگانه‌ی کە سەربازیی نین، پێشێلكاریی روونی رێككه‌وتننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و رایگه‌یاند: "پێویسته كۆتایی به پێشێلكارییه‌كان بهێرێت كه دژی رێككهوتننامهكانن و له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی باش‌دا یه‌كناگرنه‌وه. له‌چوارچێوه‌ی سه‌رڕاستیی، بنیاتنه‌ریی و په‌یوه‌ندیی باش‌دا، چاوه‌ڕێی ئه‌وه له دۆستی به‌ڕێزم، هاوتا یۆنانییهكهم ده‌كه‌م كه له‌م بابه‌ته و له بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر".
خولوسی ئاكار له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی و به به‌شداریی فه‌رمانده‌كانی سوپا توركیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی سه‌رباره‌ت به دوایین پێشهاته‌كان له ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای سپی، دایه‌وه.
ئاكار جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا هه‌میشه پابه‌ندی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و رایگه‌یاند: "ئێمه لایه‌نگری په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیهتین. چاوه‌ڕێین سه‌رجه‌م دراوسێكانمان به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كێشه‌كانی ده‌ریای سپی و قوبرس به‌رێگه‌ی ئاشتیی و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رایگه‌یاند:
"له‌م بابه‌تانه‌دا به‌تایبه‌ت بەسەربازییکردنی ئه‌و دوورگانه‌ی کە سەربازیی نین، پێشێلكاری روونی رێككه‌وتننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. پێویسته كۆتایی به پێشێلكارییه‌كان بهێرێت كه دژی رێككهوتننامهكانن و له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی باش‌دا یه‌كناگرنه‌وه. پێویسته پێگه‌ی ناسه‌ربازیی ئه‌م دوورگانه بپارێزرێن و درێژه‌یان پێبدرێت. له‌چوارچێوه‌ی سه‌رڕاستیی، بنیاتنه‌ریی و په‌یوه‌ندیی باش‌دا، چاوه‌ڕێی ئه‌وه له دۆستی به‌ڕێزم، هاوتا یۆنانییهكهم ده‌كه‌م كه له‌م بابه‌ته و له بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن كه توركیا تا دوا پله مكووڕه له‌سه‌ر پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه".
- كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانی ئێس-٤٠٠
ئاكار له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی و ئاسمانی ئێس-٤٠٠ ده‌درێن، گوتی: "كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی و ئاسمانی ئێس-٤٠٠ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌مان له هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسمانی و موشه‌كی. وه‌ك ده‌زانن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٣٠٠ له یۆنان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ هه‌یه. وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێزه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه كردووه. له كۆتاییدا توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێك له ناتۆ هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ كردووه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا. به‌رده‌وامیشه له خزمه‌تكردن به ئاشتی له جیهان و ناوچه‌كه‌دا".