Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
وان - AA
له‌قووڵایی ده‌ریاچه‌ی وان كه‌شتییه‌ك دۆزرایه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی 40 مه‌تره.
كۆمه‌ڵه‌ی لیكۆڵینه‌وه له ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان VANSAD، به‌هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسی دیمه‌نی ژیرئاوی وان، ته‌حسین جه‌یلان و تیمه‌كه‌ی له‌ئه‌نجامی كاره‌كانیاندا كه ساڵێكه به‌رده‌وامن، كه‌شتییه‌كی ژێرئاوكهوتوویان له‌ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا دۆزییه‌وه.
جه‌یلان رایگه‌یاند له كهنارانهوهكانی گوندی چهناكدوزوی سه‌ربه شارۆچكه‌ی رهشادییهی به‌دلیس له‌ئه‌نجامی كاره‌كانیاندا كه‌شتییه‌كی ژێرئاوكهوتوویان دۆزیوه‌ته‌وه.
جه‌یلان گوتی: "نووسینی ئاكدهمار و ئاكدهمار- تاتوان له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه هه‌یه. كه‌شتییه‌كه كه‌شتییه‌كی رووسییه و مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه. واپێده‌چێت له زریانێكدا ژێرئاو كه‌وتبێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌مانه سێ كه‌شتی بوون و له‌سه‌رده‌می داگیركاریی رووسدا كاری بارهه‌ڵگرییان پێ ئه‌نجامدراوه كه بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی و پێداویستیی سه‌ربازی و هاتوچۆش به‌كارهێنراون. دوای كشانه‌وه‌ی رووسه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان سووتاوه و دوو كه‌شتییه‌كه‌ی دیكه‌ش دیارنه‌ماون. ئه‌و كه‌شتییانه دوای رۆیشتنی رووسه‌كان، بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و بار به‌كارهێنراون. به‌بۆچوونی ئێمه ئه‌م كه‌شتییه له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی زریانێكدا ژێر ئاو كه‌وتووه و له‌وكاته‌دا مه‌ڕی تێدابووه."
ناوبراو رایگه‌یاند یه‌كه‌مجاره كه‌شتییه‌كی ژێرئاوكه‌وتوو له ئاوی وان‌دا ده‌دۆزرێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆ كه‌رتی گه‌شتیاریی ژێر ئاو ده‌بێت و گوتی: "كه‌شتییه‌كه له‌توانایدا بووه تا 200 ته‌ن بار بگوازێته‌وه."
جه‌یلان له دورگه‌ی ئاكدهمار روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌ریاچه‌ی وان خاوه‌نی مێژوویه‌كی 800 هه‌زار ساڵییه.