İlhami Erkılıç
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، نزمترین پله‌کانی گه‌رما له شه‌ودا له قه‌رس و ئه‌رده‌خان تۆماركرا كه ١٠ پله ژێر سفر بوو.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی و خۆرهه‌تاو ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاته‌كانی شه‌و و به‌یانی شوێن بۆ شوێن رووداوی به‌سه‌هۆڵبوون و به‌ستن روو بدات و، پله‌ی گه‌رمای وه‌رز له‌سه‌رو ئاساییه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌كه‌دا تونده‌با له باشووره‌وه به هێواشی و ناوبه‌ناو مامناوه‌ند هه‌ڵده‌كات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌مجۆره بوو: دێرسم و ئه‌رزینجان سفر پله‌ی سه‌دی، ئیدر و ئه‌رزه‌ڕۆم سێ پله ژێر سفر، ئاگری شه‌ش پله ژێر سفر، قه‌رس و ئه‌رده‌خان ١٠ پله ژێر سفر.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا له دێرسم ١٩، له ئه‌رزینجان ١٧، له ئیدر ١٥، له ئاگری و ئه‌رزه‌ڕۆم ١٣ پله، له قه‌رس و ئه‌رده‌خان ١٢ پله بێت.
هاوكات ئەستووری به‌فری باریو له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی پالاندۆكهن له ئه‌رزه‌ڕۆم سێ سانتی مەتر بوو.