Ersin Turan,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
كارابوك – AA
رومه‌یسا گه‌لگی كه باڵای ٢١٣ سانتیمه‌تره و توشبووی نه‌خۆشی وه‌یڤه‌ر سێندرۆم-ه به‌شداری كرد له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا.
رومه‌یسا گه‌لگی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئاڵتن سافران له شارۆچكه‌ی سافرانبۆڵو-ی پارێزگای كارابوك ده‌نگی دا، به میدیاكارانی راگه‌یاند كه بۆ جاری چواره‌مه ده‌نگ ده‌دات.
گه‌لگی هیوای خواست ئه‌و كه‌سه‌ی به سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێردرێت گۆڕه‌پانی چالاكی بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئه‌و كه‌سانه زیاد بكه‌ن كه وه‌ك ئه‌و كێشه‌ی جه‌سته‌ییان هه‌یه.