Zuhal Demirci,1 23
03 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز سه‌دات ئۆنال، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ سووریا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئۆنال 1 و 2ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكای كردووه و له‌گه‌ڵ راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڤد هاله و راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا جۆن روود كۆبووه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه و جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتركردنی میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئێستا كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته كه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا خۆشحاڵی ده‌ربڕدراوه له‌باره‌ی ده‌ستكردن به ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كان به‌پێی نه‌خشه رێگای منبج كه پێشتر وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا له سه‌ری رێكه‌وتوون و لایه‌نی توركی به گرنگی زانیووه نه‌خشه رێگاكه به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووه: "په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتاییهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده/یه‌په‌گه هه‌م له رووی ئاسایشی نیشتمانی توركیا و هه‌م بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی یه‌كجاره‌كی له سووریا پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ئیستیفزازیانه‌ی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه هاوسنوورییهكانمان له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌نجامیان دان له میانی رێساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌رپه‌رچیان درایه‌وه و ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه چاو له چالاكییه تیرۆریستییه‌كان ناپۆشین له‌و دیو سنووره‌كانمانه‌وه جا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بێت. هه‌روه‌ها دیسانه‌وه هه‌ستیاریی توركیامان خسته روو له‌باره‌ی بوونی فه‌تۆ له ئه‌مریكا له سه‌روویانه‌وه سهردهستییهكانیان. چاوهڕوانییهكانیشمان سه‌باره‌ت به هه‌نگاونانی كرده‌یی له‌م نزیكانه له‌مباره‌یه‌وه یادداشت كرد".