İbrahim Erikan,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmood Hasan
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
ئادانا- AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌للی رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی كه رێگه له‌به‌رده‌م ئاشتیی له سووریا خۆشبكرێت، پێویسته زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستووری دیموكراتیی سووریا فه‌راهه‌م بكرێت و رۆڵی ئه‌رێنی له‌وباره‌یه‌وه ببینرێت".
سه‌زایی ته‌مه‌للی گوتارێكی له كۆنفرانسی ناوچه‌ی چوكورۆڤای پارته‌كه‌ی كه له هۆتێلێكی شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو، پێشكه‌شكرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سووریا پێویستی به ئاشتی هه‌یه.
ته‌مه‌للی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه ده‌سه‌ڵات له توركیا كێشه‌ی توركیای به‌ره‌و چاره‌سه‌رنه‌بوون بردووه و رایگه‌یاند:
"به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌یه كه له‌وێ گه‌له‌كان، كوردان، سریانییه‌كان، ئه‌رمه‌نییه‌كان و عه‌ره‌به‌كان له جێگه‌ی نه‌بووان دابنێت. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له عه‌فرین سه‌پاندوویه‌تی، هه‌وڵده‌دات له هه‌موو سووریا بیسه‌پێنێت. سووریا ئه‌مڕۆ پێویستی به ئاشتییه. بۆ ئه‌وه‌ی كه رێگه له‌به‌رده‌م ئاشتیی له سووریا خۆشبكرێت، پێویسته زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستووری دیموكراتیی سووریا فه‌راهه‌م بكرێت و رۆڵی ئه‌رێنی له‌وباره‌یه‌وه ببینرێت".
تەمەلی ئاماژەی بەوەدا کە لە هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی ٣١ی ئازاردا ستراتیژییەتێکیان خستۆتە ڕوو، رایگەیاند:
"بانگەوازەکەمان بانگەوازی بەدیموکراسی کردن بوو. نەک تەنیا بردنەوەی ٣-٥ شارەوانی و زیاد کردنی چەند کورسییەکی ئەندامانی ئەنجوومەن. پرسەکە زۆر روون بوو، کێشەی پرسی دیموکراسی بوو لە تورکیا. کێشەی پرسی کورد هەیە، پرسی ئاشتی هەیە. دەبێت لەم بارەیەوە چارەسەری بینات بنێین. کێ ئەمە دەکات؟ بێ گومان هەدەپە دەیکات. هەر ئاواش بوو. لەبارەی دیموکراسی تورکیاوە هەنگاوی گرنگمان نا. ئێستاش کە دەچینە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵەوە، بانگەوازەکەمان بۆ هەمان پێناوە. وەرن با پێکەوە، شانبەشانی یەکتر، با بەرەنگاری ئاشتی و دیموکراسی بەرزبکەینەوە. ئەو پرسەی کە تورکیا پێویستێتی تەنیا پێکەوە دەتوانین چارەسەری بکەین".