Anıl Bağrık,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
مێرسین - AA
ئه‌و بینایه‌ی کە له شارۆچكه‌ی تۆرۆسلاری ناوه‌ندی مێرسین به هۆی دروستبوونی ده‌نگ له پایهكانیدا كاته‌كانی شه‌و چۆلكرا، داڕووخا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، دانیشتوانی بینا پێنج نهۆمییه‌كه‌ی ناوچه‌ی مه‌ولانه، كاته‌كانی ئێواره هه‌ستیان به ده‌نگ له پایه‌كانی بیناكه‌دا كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه بیناكه‌یان چۆڵكردووه و روویان له كه‌سوكاریان كردووه.
دوای چۆڵكردنی، بیناكه كاته‌كانی به‌یانی داڕووخا.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له دوای ناردنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستیان به كاره‌كانی گه‌ڕان كردووه و تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر داروپه‌ردووه رووخاوهكهوه.
راشگه‌یه‌ندرا كه ته‌نها نهۆمی یه‌كه‌م و دووه‌می بیناكه به‌كارهێنراوه.
تیمه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.