Dildar Baykan
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
له راپرسییه‌كدا كه ناوه‌ندێكی هزریی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، له ١٣ وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، توركیا له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دێت كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌نێو رای گشتیی وڵاته‌كاندا به باشترین زانراوه.
ناوه‌ندی "Arab Center" كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنتۆن دی سییه، له چوارچێوه‌ی كارێكدا له‌ژێر ناونیشانی "زانینی بۆچوونی رای گشتیی عه‌ره‌بییه له ٢٠١٩-٢٠٢٠دا" كه له هه‌ریه‌ك له جه‌زائیر، میسر، عێراق، ئوردن، كوێت، لوبنان، مۆریتانیا، مه‌غریب، فه‌ڵه‌ستین، قه‌ته‌ر، سعوودیه، سوودان و تونس ئه‌نجامیداوه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س چاوپێكه‌وتنی كردووه و راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه كه له راپۆرتێكدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، بیروبۆچوونی رای گشتیی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كانیان، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت سیاسه‌تی هێزه ناوچه‌ییه‌كان پرسراوه و لێكۆڵینه‌وه لێكراوه.
- ئه‌و وڵاته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به باشترین زانراوه توركیایه و ئه‌و وڵاته‌شی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به خراپترین زانراوه ئه‌مریكایه
ئه‌و كه‌سانه‌ی له راپرسییه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه، له‌سه‌دا ٥٨یان به نه‌رێنی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، روانیوه.
ئه‌و وڵاته‌نه‌ی به نه‌رێنیترین شێوه له‌نێو رای گشتیی عه‌ره‌بیدا لێیان روانراوه، به‌پێی ریزبه‌ندیی بریتیین له ئه‌مریكا، رووسیا، ئێران و فه‌ڕه‌نسا و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش به ئه‌رێنیترین شێوه ته‌ماشا كراوه.
له‌سه‌دا ٥٨ی به‌شداربووان بیروبۆچوونیان سه‌باره‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا "ئه‌رێنی" بووه، و له‌سه‌دا ٢٨یان بیروبۆچوونیان "نه‌رێنی" بووه و له‌سه‌دا ١٤یان له‌وباره‌یه‌وه هیچ بۆچوونێكیان نه‌بووه.
له‌دوای توركیاش بۆچوونی "ئه‌رێنی" به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٥ له‌باره‌ی چین. به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٢ له‌باره‌ی ئه‌ڵمانیاوه بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌سه‌دا ٥٨ی ئه‌وانه‌ی بۆچوونیان نه‌رێنی بووه، له‌باره‌ی ئێران و ئه‌مریكاوه بووه كه ئه‌و دوو وڵاته له‌نێو رای گشتیی عه‌ره‌بیدا زۆررترین ره‌خنه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان گیراوه.