Meltem Bulur
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "ئێمه ئه‌مڕۆ، سبه‌ی، هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیكه‌دا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و تراجیدیایه‌ی ئێره ده‌دۆزینه‌وه. به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانمان درێژه پێ ده‌ده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه ئێره، گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "له ناو یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا په‌رله‌مانتار و گرووپی سیاسیی هه‌ن كه هاوسۆزی په‌كه‌كه‌ن. بۆچی؟ 'به‌رگری له هه‌مان ئایدۆلۆجیا ده‌كه‌ن'. ئایدۆلۆجیتان تیابچێت. ئه‌گه‌ر به‌رگری له هه‌مان ئایدۆلۆجیا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایدۆلۆجیایه پێویستی به تیرۆره، تۆش بچۆره شاخ. چی كارت هه‌یه له په‌رله‌مان. بۆچی سیاسه‌ت ده‌كه‌یت؟ ده‌بێت جیاوازی هه‌بێت له نێوان تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری چیك، لوبۆمیر زاۆرالهك كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شانده‌كان ئه‌نجام دا، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان به‌رپرسانی تورك و رووس له‌ژێر ناوی حه‌له‌ب. چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆری خسته‌گه‌ڕ بۆ راگرتنی سته‌م له سووریا و حه‌له‌ب. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی سووریا ده‌كه‌ن، هه‌میش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا كه كاراكته‌ری گۆڕهپانهكهن به تایبه‌تی ئێران و رووسیا. له ئاستی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵیدا، زۆر هه‌وڵ و ته‌قه‌لامان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست، گه‌یاندنی هاریكاری مرۆیی و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسیی.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك بێ ده‌نگ ببن، ئه‌وا ئێمه وه‌ك توركیا بێ ده‌نگ نابین. له‌لایه‌ن راگه‌یه‌نراو بێردهكهینهوه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی باسم كردن به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان. ئێمه ئه‌مڕۆ، سبه‌ی، هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیكه‌دا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و تراجیدیایه‌ی ئێره ده‌دۆزینه‌وه. به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانمان درێژه پێ ده‌ده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه ئێره، گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیكه گفتوگۆ ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جودا نییه. داواشی له رۆژنامه‌نووسان كرد ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مانه‌وه بۆیان نه‌هات، ئه‌وا ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه به هه‌ند وه‌رنه‌گرن.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی دوو هاووڵاتی کۆماری چیك كه له شرنەخ ده‌ستگیركراون، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌و دوو كه‌سه له كاتێكدا به‌نیازبوون به شێوەیەکی نایاسایی بچنه عێراق ده‌ستگیركراون، به‌ڵگه و زانیاری له‌به‌رده‌ستدایه كه په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی یه‌په‌گه‌یان پێبووه.