سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''ئەو بەغدایەی تۆ باسی لێوە دەکەیت، لەژێر دەسەڵاتی سوپایەکدایە کە هەمووی شیعەیە. ئایا ئێمە لەگەڵ ئەواندا قسە بکەین؟ ئەگەر ئێمە هەستین و چارەنووسی مووسڵ لەگەڵ ئەواندا هاوبەشی پێبکەین، دەبێت ئەوە قبوڵبکەین کە سبەینێ شیعە-سوننە بەرەنگارییەکە ئەنجامدەدەن و دواتریش ئێرە بۆ حەشدی شەعبی جێدەهێڵن. ئێستا قسە لەسەر ئەمە دەکەن. حەشدی شەعبی بە 30 هەزار کەسەوە دێت. بەچەند هەزار کەسەوە دێیت وەرە، ئەگەر هاتی ئەوە خۆت لێپرسراو دەبیت لەدەرەنجامەکەی''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لەرێورەسمی کردنەوەی ساڵی نوێی ئەکادیمیی 2016-2017ی خوێندنی باڵا کرد کە لەناوەندیی کو‌لتوور و کۆنگرە لە بەشتەپە سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد تورکیا ئەو هاوکێشانە دەبینێت کە لەناوچەکە هەوڵی دامەزراندنیان دەدرێت و لەوبارەیەشەوە دەستوەردانی سیاسیی و کردارییان کردووە.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئامانجه‌كه پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه له باشووری توركیا و باكووری سووریا كه له تیرۆر دابماڵرێت، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه. ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵی وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تانه‌ی ئێمه له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه ئه‌وه‌یه، هه‌میشه گوتوومانه، مووسڵ، ناوچه‌یه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی تیدا ده‌ژین و به‌زۆری سوننه‌ن. ده‌زانن ئێستا چیمان پێ ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن پێویسته لێره‌دا شه‌ڕی شیعه و سوننه دروست نه‌بێت. باشه، جوانه. ئه‌و به‌غدا به‌غدایه‌ی تۆ ده‌یڵێیت چییه؟ 'ئەو بەغدایەی تۆ باسی لێوە دەکەیت، لەژێر دەسەڵاتی سوپایەکدایە کە هەمووی شیعەیە. ئایا ئێمە لەگەڵ ئەواندا قسە بکەین؟ ئەگەر بێت و ئێمە هەستین و چارەنووسی مووسڵ لەگەڵ ئەواندا هاوبەشی پێبکەین، دەبێت ئەوە قبوڵبکەین کە سبەینێ شیعە-سوننە بەرەنگارییەکە ئەنجامدەدەن و دواتریش ئێرە بۆ حەشدی شەعبی جێدەهێڵن. ئێستا قسە لەسەر ئەمە دەکەن. حەشدی شەعبی بە 30 هەزار کەسەوە دێت. بەچەند هەزار کەسەوە دێیت وەرە، ئەگەر هاتی ئەوە خۆت لێپرسراو دەبیت لەدەرەنجامەکەی. له مووسڵ دوو ملیۆن سوننه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ن. ئیمه مه‌شقمان به به‌شێكیان كردووه و پێمان گه‌یاندوون و گهیاندووماننهته خاڵێكی دیاری كرا‌و. له كوێ؟ له كه‌مپی باشیك. ئێمه له‌وێ مه‌شقمان به پێشمه‌رگه‌ش كرد، هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامین. به‌هه‌مان شێوه مه‌شقمان به برایانی عه‌ره‌بی موەسڵ و توركمان كردووه. راهێنانیشمان به‌وان كردووە، پێمان گه‌یاندوون و به‌رده‌وامیشین. كاتێ ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌زانن له كوێوه داوایان لێ كردین؟ له حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه داواكرا. ئێستا ئه‌و حكوومه‌تی ناوه‌نده چی به‌سه‌ر هاتووه؟ هه‌وای گۆڕا و ده‌رده‌كه شتێكی دیكه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه به دۆستانی ئه‌مریكیمان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێین، ته‌ماشاكه‌ن ناتوانن بمانخه‌نه گه‌مه‌كه‌ی ئێره‌وه. ئێمه نایه‌ینه ناو ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه".
- "ئایا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌له ناتۆدا به‌یه‌كه‌وه‌ین"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، رۆڵی توركیای له ئه‌فغانستان وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "ئایا ئێمه له ناتۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ین؟ به‌یه‌كه‌وه‌ین. ئایا ئێوه له عێراق له‌گه‌ڵ ناتۆدا هاوبه‌شیتان هه‌یه؟ نه‌خێر. مادام وایه، ناتوانن له خاڵی هاندان له‌گه‌ڵ عێراقدا رووبه‌ڕوومان بكه‌نه‌وه. ئێوه گوتتان ئه‌فغانستان، ئایا عێراق هات له‌گه‌ڵتاندا؟ گوتتان ئه‌فغانستان ئایا جگه له ناتۆ وڵاتانی دیكه هات له‌گه‌ڵتاندا؟ ئێمه هاتین. له ئه‌فغانستان ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا خه‌باتمان كرد. هێشتا به‌رده‌وامین. دژی كێ؟ دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. باشه بۆچی لێره‌دا دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌یه‌كه‌وه نین، ئێوه لێره‌دا دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌تان هێناوه‌ته پاڵ خۆتان؟ له‌به‌رئه‌وه تكایه، ئه‌و بابه‌ته به‌باشی بخه‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ش توركیا بوونی ده‌بێت. له خهپاتی ناو گۆڕه‌پانیش توركیا بوونی ده‌بێت. مه‌رجه ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌لایه‌ن هێزانێكهوه به‌ڕێوه‌بچێت كه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێكهاتووه و گونجاوه له‌گه‌ڵیاندا. هۆزه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی موسڵ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوه به پالپشتی توركیا بۆیان له‌و بابه‌ته‌دا. هه‌میشه له‌كاتی سه‌ردانه‌كانماندا ئه‌وانه‌یان له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌ین. ده‌بینین حكوومه‌تی باكووری عێراقیش له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا هه‌ڵویستان وایه كه توركیا پشتیوانیان بكات".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی به‌غدا بابه‌ته‌كه‌ی كردووه به دوژمنایه‌تی توركیا باڵی شیعه‌یه و گوتی: "هه‌ڵوێستێك كه به‌رامبه‌ر داعش و په‌كه‌كه نیشانیان نه‌دا كه یه‌كی به‌شێك له خاكی عێراقیان داگیر كردووه، نیشانی توركیای ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌ڵێیت بڕۆ بگه به داعش و په‌كه‌كه. نا‌توانیت بچوكترین هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه هه‌بێت. دێیت هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كه‌یت. ببووره. ئیمه لێره‌دا ده‌ردێكی دیكه‌مان هه‌یه. ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ر به شه‌ڕی مه‌زهه‌بی بگرین كه له رابردوودا نموونه‌ی زۆر بووه، كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه".
- "له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین"
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد، كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی مووسڵ خۆی بڕیار له داهاتووی خۆی نه‌دات، هه‌ندێ هێز كه له ده‌ره‌وه هێنراون باڵاده‌ست بكرێن له شاره‌كه‌دا، ئه‌وا دیمه‌نی زۆر دڕندانه ده‌بینین و، گوتی: "خه‌ڵكی مووسڵ سیستمی ویلایه‌تی په‌سه‌ند كرد به‌ڵام ئه‌و هێزانه رێگه‌یان نه‌دا مووسڵ ببێته ویلایه‌ت. ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ی حكوومه‌تی خۆجێی باكووری عێراق به به‌ڵێ ده‌نگیاندا، له مووسڵ به به‌ڵی ده‌نگیان به هه‌مان شت نه‌دا. ئێمه له‌به‌ر به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی له‌و شێوه‌یه ده‌مانه‌وێت به‌شداربین له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا. لێره‌وه جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه كه وه‌ك به درێژایی سنوورمان له سووریا رێگه‌مان نه‌دا به پرۆژه‌ی دروستبوونی كۆریدۆرێكی تیرۆر، رێگه به پرۆژه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ناده‌ین له ناوه‌ندی مووسڵ. ئێمه 911 كم سنوورمان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه. له‌گه‌ڵ عێراقیشدا 350 كم. تا ئێستا له‌و دوو وڵاته‌وه سێ ملیۆن په‌نابه‌ر روویان له وڵاته‌كه‌مان كردووه. ئێستا ئێمه چاودێریان ده‌كه‌ین و به‌خێویان ده‌كه‌ین. ئیستا نامانه‌وێت بارێكی دیكه‌شمان بخرێته سه‌ر شان به‌هۆی مووسڵه‌وه. له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین. نامانه‌وێت له ناوچه‌كه‌دا به ناحه‌ق ته‌نیا یه‌ك قه‌تره خوێنیش بڕێژرێت. هه‌روه‌ها رازیش نابین مافی ته‌نیا یه‌ك براشمان بخورێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌كاری پێویستمان كردووه. سوورین له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی هه‌موو جۆره هاریكارییه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی مێژوو و كولتووری خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌ویش له پرۆسه‌یه‌كی ئاشتیی و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه له عێراق و سووریا كه توركیا تیایدا به‌شدار بێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

