Yusuf Aydın Deniz
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2018
یۆزگات - AA
جێگری سهرۆكوهزیرانی توركیا، بهكر بۆزداغ سەبارەت بە كوژرانی ئهیلوول یاغڵیکارای تەمەن هەشت ساڵان لە شارۆچکەی پۆڵاتڵ سەربە پارێزگای ئەنقەرە، رایگەیاند "لە قۆناغی داهاتوودا ئهو رێوشوێنهی کە پێی دهڵێین خهساندن دەهێنینه ئاراوه به ههموو رهههندهكانیهوه".
بەکر بۆزداغ تاوانی کوشتنی ئەیلوولی بە تاوانێکی دڕندانە ناوبرد و گوتی: "وەک حکوومەت لە تورکیا تا ئەمڕۆ رێکاری جددیمان بە مەبەستی رێگرییکردن لەم جۆرە تاوانانە گرتووەتە بەر. ئەوەمان راگەیاندبوو کە لە قۆناغی نوێدا دووبارە چاو بەم رێکارانەدا دەخشێنینەوە و هەنگاوی دیکە بە مەبەستی زیاترکردنی سزاکان دەگرینەبەر، بەڵام بە هۆی ئەوەی هەڵبژاردنی بەسەردا هات، ئەم یاسایانە دەرنەکران. دەمەوێت جارێکی دیکە ئەوە بڵێم کە لە قۆناغی نوێدا هەنگاوی دیکە بە مەبەستی زیاترکردنی سزاکان دەگرینەبەر".
بەکر بۆزداغ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران کرد و گوتی: "رۆناڵدۆ دۆڕاندی پورتوگال ماڵئاوایی کرد، مێسی دۆڕاندی ئهرجهنتین دهركرا. كڵچدارئۆغڵو نۆ جاره یارییەکە دهدۆڕێنێت و دەستبەرداری تیپەکەی نابێت".