Yusuf Aydın Deniz
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
عه‌نتاب - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی TGRT Haberدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
ماهیر ئوناڵ گوتی: "تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٢دا لەبواری وەبەرهێنان لە پەروەردەدا لەناو ٢٠ وڵات‌دا لە کۆتاییەوە دووەم بوو، ئەمڕۆ تورکیا لەناو دوو یەکەمەکەدایە. دەرەنجامی هەموو ئەمانەش ئەوەیە کە گۆڕەپانەکان دەڵێن 'ئەگەر بیکات ئەوا ئاک پارتی دەیکات' ".
سه‌باره‌ت به راپرسییهكان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ماهیر ئوناڵ گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، موحه‌ڕه‌م ئینجه بكاته سه‌رۆک كه رێژه‌ی سه‌دا 30 بۆ 32ی لێ چاوه‌ڕان ده‌كرێت، واتای ئه‌وه‌یە رۆن له مێشووله ده‌رده‌هێنێت".
جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ گوتیشی: "ئێستا کەمال کڵچدارئۆغڵو بۆ ئەوەی کە تووشی شکستی نۆیەم نەبێت، بە گوتنی ئەوەی 'ئادەی وەرە موحەڕەم' ئینجەی بانگکرد. شکستی نۆیەم بەسەر ئینجەدا دێت نەک کڵچدارئۆغڵو".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.