Sarp Özer
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاکار لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەی هێزە سەربازییەکان سەردانی ناوەندی پیشەسازی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا-ی کرد.
ئاکار باسی لەوە کرد کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ئێستادا بە سەرقاڵترین قۆناغی مێژووی کۆماری تورکیادا تێدەپەڕن، لەبارەی ناردنی سەربازانی تورکیا بۆ ئازەربایجان رایگەیاند: "بە زووترین کات هێزی سەربازی تورکیا دەگاتە ئازەربایجان. بۆ ئەو مەبەستەش هێزە زەمینییەکان کاروباری پێویستیان ئەنجامداوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا ستایشی سەرکەوتنەکانی سوپای ئازەربایجان-ی کرد و گوتی: "تۆمەتبارکردنی سوپای ئازەربایجان بە وێرانکاریی، بە راستی نەزانی و هەڵەیە".