Mazın Asad
13 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2016
موش - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو لەبارەی داگرتنی تابلۆی شارەوانی دایدین کە بە کوردی نووسراوە، رایگەیاند تابلۆکە دووبارە لە شوێنی خۆی ھەڵدەواسرێتەوە.
سۆیڵو لە لێدوانێکی لە فڕۆکەخانەی موش روونی کردەوە کە داگرتنی تابلۆی شارەوانی دیادین کارێکی نابەجێ بووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکراشی کرد کە تابلۆ کوردییەکە دووبارە لە شوێنی خۆی ھەڵدەواسرێتەوە و گوتیشی: "زمانی کوردیش زمانی ئێمەیە. کێشەی ئێمە تیرۆرە. دەستبەجێ رێنماییم دا کە تابلۆکە لە شوێنی خۆی ھەڵبواسرێتەوە. پێموایە ئەمە کارێکی راست نییە. لەوبارەیەوە پێشتر زانیارییم بە ھاوڕێکانم دابوو. رەنگە بەھۆی ھەڵومەرجەکەوە ئەو ھەڵەیە رووی دابێت".
دواتر سۆیڵو بەرەو پارێزگای وان بەڕێکەوت.