Büşra Nur Yılmaz,Emin İleri,Cem Şan
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
ئانتاڵیا - AA
وەزیری ژینگە و شارسازیی تورکیا، موراد کوروم رایگەیاند، ٧٢٢ هاووڵاتییمان كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ریی ئاگره‌كان و بریندارببوون، چاره‌سه‌ری پزیشكیی ٧٠٨یان ته‌واوبووه.
موراد کوروم بەر لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندن کە لە ناوەندی هەماهەنگیی ئافاد لە شارۆچکەی ماناڤگات لە ئانتاڵیا سازکرا، بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
وەزیری ژینگە و شارسازیی تورکیا باسی لەوەکرد کە بەبڕی نزیکەی ١٣ ملیۆن لیرە، هاوکاری نه‌ختینه‌ی ٩١٢ کەس کراوە کە خانووەکانیان لە ئاگردا زیانی بەرکەوتووە.
موراد كوروم باسی لە هاوکاری لێقەوماوانی کارەساتی ئاگرەکە کرد و، رایگەیاند: "رۆژانه خواردن به‌سه‌ر تێكڕا ١٤ هه‌زار هاووڵاتییماندا دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و هاوكارییه‌ی تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه‌مان ٤٧،٥ ملیۆن لیره‌یه".
گوتیشی: "٧٢٢ هاووڵاتییمان كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ریی ئاگره‌كان و بریندارببوون. چاره‌سه‌ری پزیشكیی ٧٠٨یان ته‌واوبووه".