سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە، روونکردنەوەیەکی لە ئەنجامی ئەم دوو کۆبوونەوەیە بۆ راگەیاندنەکان و رای گشتی بڵاو کردەوە.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەرەتای قسەکانیدا رایگەیاند: "فڕۆکە و تانک و چەک و ھێلیکۆپتەری کودەتاچییەکان ھیچ کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەل نەکرد. گەلەکەمان بە درێژای شەو قارەمانییەتی نیشانداوە و خۆیان بە خاوەنی داھاتووی وڵاتەکەیان داناوە لە دژی ئەو تیرۆریستانەی کە جلی سەربازیان لەبەر کردبوو".
ئەردۆغان رایگەیاند کە شەوی ١٥ی تەمووز ھەستیارترین شەو بووە لە مێژووی تورکیا و گرووپێکی بچووکی نێو سوپای تورکیا ھەوڵی کودەتایان داوە.
ئەردۆغان راشیگەیاند کە سەربازانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی ھێرشیان کردوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا و فەرماندەیی گشتی جەندرمە و نشینگەی میت و پردی بۆغازئیچی.
ئەردۆغان گوتیشی: "فڕۆکە و تانک و چەک و ھێلیکۆپتەری کودەتاچییەکان ھیچ کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەل نەکرد. گەلەکەمان بە درێژای شەو قارەمانییەتی نیشانداوە و خۆیان بە خاوەنی داھاتووی وڵاتەکەیان داناوە لە دژی ئەو تیرۆریستانەی کە جلی سەربازیان لەبەر کردبوو".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی کە ھەوڵی کودەتای داوە، بەپێی ماددەی ١٢٠ی دەستوور، بۆ ماوەی سێ مانگ باری نائاسایی راگەیەنراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەم بارەیەوە رایگەیاند: "مەبەست لە راگەیاندنی باری نائاسایی، ھاوێشتنی ھەنگاوی پێویستە بەشێوەیەکی کاریگەر و خێرا بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکانی سەر دیموکراسی وڵات و دەوڵەتی داد و ماف و ئازادی ھاووڵاتیانمان".
ئەردۆغان رایگەیاند: "بۆ یەکەمین جار ھەوڵی کودەتایەکی چەکداری لە لایەن گەلەکەمانەوە پوچەڵکراوەتەوە. تورکیا پەیوەستبوونی خۆی بە دیموکراسی لەسەر گیانی ھاووڵاتیانی سەلماند".
گوتیشی: "لە ئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەی کە ھەوڵی کودەتایان دابوو بۆ سەر ھاووڵاتیانی سڤیل و پۆلیس و سەربازانمان، ٢٤٦ کەسی بێتاوان کوژراوە. ھاوکات ھەزار و ٥٣٦ ھاووڵاتی بێتاوانمان برینداربووە".
سەرکۆماری تورکیا زیاتر گوتیشی: "لە ئێستا کاتی ئەوە نییە لەسەر ئەو پارت و ئەو پارتی سیاسی بوەستم، بەڵام من وەک سەرۆکی کۆمار شانازی بە گەلەکەم دەکەم. من پێموایە لە تێپەراندنی رێگرییەکان لەگەڵ گەلەکەم لە مێژووی دیموکراسیدا وەک گەلی تورکیا داستانێکی قارەمانێتی دەنووسین. ئەمە بەم شێوەیە یاد دەکرێتەوە".
لە بارەی راگەیاندنی باری نائاسایی ئەردۆغان گوتی: "ئەم پەیڕەوییە بەھیچ شێوەیەک دژی دیموکراسی، ماف و ئازادییەکان نییە. بە پێچەوانەوە، ئامانجی پاراستن و بەھێزکردنی بەھاکانە".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها سوپاسی کشت ئەو پارێزگار و شارەوانییانەی کرد کە لەگەڵ دەستپێکی ھەوڵی کودەتا بەھەموو ھێزیانەوە پشتیوانی دەوڵەت بوون و گوتی: "بەھەمان شێوە سوپاسی خۆم ئاراستەی گشت ئەو راگەیاندنانە دەکەم کە پشتیوانیان لە ئیرادەی گەل کردووە".
لە درێژەی روونکردنەوەکانیدا ئەردۆغان گوتی: "ئێمە چاکەمان لەکەس ناوێت، تەنیا دۆخەکە ئاڵۆز نەکەن. ئەم گەلە ناچارە کە چارەنووسی خۆی دیاری بکات. دەمەوێت زۆر بەڕوونی ئاماژە بەوە بکەم کە راگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵاتدا تەنیاو تەنیا لەبەر ئەو دۆخەیە کە وڵاتەکەمان تێی کەوتووەو وەک ڕێوشوێنێک وایە بەرامبەر بەو هەڕەشانەی تیرۆر کە لەسەر وڵاتمانە، بۆ پاراستنی ئازادی ومافی سەرەتایی و دەوڵەتی یاساو دیموکراسیەکەیەتی".
ئەردۆغان دڵنیاییشی دایە گەلەکەی لەم بارودۆخە و گوتی: "دەمەوێت ئەوە بە گەلەکەکەم بڵێم، کەس خەمی ئەوەی نەبێت کە بە راگەیاندنی باری نائاسایی، هێزە چەکدارەکان دەسەڵات لە پارێزگارەکان دەسێننەوە. هەرگیز ئەوە روونادات. بە پێچەوانەوە دەسەڵاتی پارێزگاکانمان لەم قۆناغەدا زیاد دەکات" و جەختی کردەوە کە "جارێکی تر بە گەلەکەم دەڵێم، هیچ پێویست بە نیگەرانی ناکات، سوپاس بوخوا تورکیا ئەو دۆخەی تێپەراند، لەمەودواش لە قۆناغەکەدا بەهێزتر دەبێت".
ئەردۆغان قارەمانێتی ئەو شەوەی خەڵکی وەبیر هێنایەوە و گوتی: "سەرەڕای ھاوێشتنی بۆمب لە فڕۆکە جەنگییەکان و ھەلیکۆپتەرەکان و تەقەکردن بە چەکە قورسەکانەوە، ھیچ وشەیەک بۆ جێ نەھێشتنی برا قارەمانەکانم نادۆزمەوە کە لەو کۆڵان و شوێنانە لە لایەن تیرۆریستییە ھاوشێوەکانی سەربازیی کرانە ئامانج. دوای سەرکوتکردنی ھەوڵی کودەتاکە لە پێناو ئەوەی کەسانێک دووبارە ئەو کارە ئەنجام نەدەن، گشت براکانمان کە چەند رۆژێکە لە نۆرەی دیموکراسین لە گۆڕەپانی گشت شارەکان، دەبێت بزانن کە ھەر یەکەیان بە پیتی زێڕ ناویان لە مێژوو تۆمار کردووە".
سەرکۆمار لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی: "تورکیا گەورەترین یەکریزی نێوان گەل و دەوڵەت لە شەوی ١٥ی تەمووز نیشانداوە. دەوڵەت خۆی بە خاوەنی گەل زانیوە و گەلیش خۆی بە خاوەنی دەوڵەت زانیوە. لەبارەی ئازادی و مافە سەرەتاییەکانەوە ھیچ ھاووڵاتیەک نیگەران نەبێت. راگەیاندنی باری نائاسایی لە لایەن حکوومەتەوە بەمەبەستی پاراستنی بەھاکانی گەلە".
ئەردۆغان گوتیشی: "بە روونی و ئاشکرای دەیڵێم. لەم قۆناغەدا ھانی کەمی خەرجکردن دەدات و چاکسازییەکانی بواری ئابووریش بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت".
وەبیریشی هێنایەوە کە ئەوان ھەرگیز لە دیموکراسی وازیان نەھێناوە. لەمەودواش وازناھێنین.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ وڵاتان و رای گشتی ئەورووپاش قسەی کرد و گوتی: "لە بەرامبەر ئەو رووداوە تیرۆریستییە بچووکانەی کە لەگەڵ ھەڕەشەکانی وڵاتەکەمان بەروارد ناکرێت، ئەو وڵاتانەی ئەورووپا کە ھاوشێوەی ئێمە رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر، ھەرگیز مافی رەخنەگرتنیان لە تورکیا نییە. لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی داومانە بەھیچ شێوەیەک مافی رەخنەگرتنیان نییە و سەرەتا ئەوان پێویستە سەیری خۆیان بکەن".
ئەردۆغان لە میانی قسەکانیدا پرسە ئابوورییەکانی وڵاتیشی لە بیر نەکرد و رایگەیاند: "بانکی ناوەندی بە جوانی لێدوانی خۆی داوە و لەمەودواش بە ھەمان پێداگری بەردەوام دەبێت. کێشەی نەختینە شایەنی باس نییە" و لەبارەی هەڵسەنگاندنەکانی دەزگای کرێدیتی نێودەوڵەتی S&P' لەسەر پۆڵێنی تورکیا و دابەزاندنی پلەکەی گوتیشی "ئێستا ئەوان بڕیارێکی سیاسی دەدەن لەبارەی تورکیاوە، واتە دەڵێن ئەگەر من ئەمەم ئاشکرا کرد، ئایا وەبەرهێنان لەتورکیا دەوەستێت؟ S&P' بەخۆڕایی هەوڵ مەدە. لەگەڵ ئێمە هەر هیچ خۆت سەرقاڵ مەکە. هەمان شتتان لەپێشتریش ئەنجام داوە و سەری نەگرتووە، ئەمڕۆش سەرناگرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە: "مەبەست لە باری نائاسایی بەرێوەبردنێکی توندڕەوانە نییە. باری نائاسایی جوڵانەوەیەکە بەمەبەستی خێرا کارپێکردنی دیموکراسی بە شێوەیەکی باشتر و پاککردنەوەی دەزگاکانی حکوومی لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە پەیڕەو دەکرێت".
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەوانەیە زۆرانێک دەرکەون و ھەواڵی ناڕاست و پلان بخەنەڕوو. ھەرگیز باوەڕ بەم یارییە مەکەن. ئێستا بۆ ماوەی سێ مانگ باری نائاسایی راگەیەنراوە. ئەمە ھەرگیز ھەنگاوێک نییە بەرامبەر چالاکی ئابووری ھاووڵاتیان. ئاسوودە بن. بە ھیچ شێوەیەک باوەڕ بەم درۆیانە مەکەن کە دەخرێتەروو. ھاوکات لە کاتی پێویست سەرۆکوەزیران و بەپرسانی حکوومەت لەم بارەیەوە روونکردنەوەی خۆیان دەدەن. ئێمەش دەیکەین".
جەختیشی کردەوە کە: "یاسای باری نائاسایی، قۆناغی زیاتر بەھێزکردنی ئیدارەی پارێزگاکانە. ھێزەکانی سوپای تورکیا دووبارە لە ژێر فەرمانی پارێزگاکان دەبێت و پێکەوە لەگەڵیان درێژە بە کارەکانیان دەدەن. لە قۆناغی باری نائاساییدا ھەرگیز سنووردارکردنی ماف و ئازادییەکان جێگەی باس نابێت و شتێکی لەو جۆرە لە ئارادا نییە. گەرەنتی ئەمە ئێمەین. گەلەکەمان زیاتر لە نێو ھێمنی و ئاسوودەیی دەبن و ھەنگاو بەرەو ئایندە دەنێن".لە کۆتایی قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "سوپای تورکیا لە فەرمانی پارێزگار و حکوومەتەکەمان دایە. بەپێی فەرمانی دەستووری وڵات، من وەک فەرماندەی گشتی سوپای تورک ئێستا سەرۆکی سوپام. سوپا بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی گەل و دەستبەرکردنی ئاسایش".
news_share_descriptionsubscription_contact

