Özkan Bilgin,Muhammet Ali Kemal
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
وان- AA
ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانی بیانی و خۆجێیی سه‌ردانی دوورگه‌ی ئاكدامار له ده‌ریاچه‌ی وان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كڵێسایه‌ی له دوورگه‌كه هه‌یه و له‌گه‌ڵ سه‌وزبوونی سرووشت و پشکوتنی دره‌خته‌كانی باده‌م، جوانییه‌كی جیاوازیان داوه‌ته دوورگه‌كه.
دوورگه‌كه ده‌كه‌وێته سنووری شارۆچكه‌ی گهڤاشهوه و ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی له به‌هاردا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و به‌تایبه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاران له توركیا و جیهانه‌وه سه‌ردانی كڵێسای ئاكدامار ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی بینینی جوانی مێژوویی و سرووشتیی سه‌ردانی شاری وان ده‌كه‌ن، به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی دوورگه‌ی ئاكدامار كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ده‌ریاچه‌ی وانه‌وه بكه‌ن، شاره‌كه جێناهێڵن. به‌تایبه‌ت هاووڵاتییه ئێرانییه‌كان بایه‌خێكی زۆر به بینینی دوورگه‌كه ده‌ده‌ن و، مانگانه نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س ده‌چنه دوورگه‌كه.
له لێدوانێكیشدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هێلین ئۆزاكباش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ماوه‌ی سێ ساڵه له شاره‌كه كارده‌كات و هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی هه‌بێت، سه‌ردانی دوورگه‌ی ئاكدامار ده‌كات.