Müslüm Etgü,Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
ئورفا-AA
لە کێڵگەیەکی پەموو لە ئورفا تەرمی سێ منداڵ دۆزرانەوە کە دوانیان بران.
بە پێی زانیارییەکان لە گەڕەکی ئولوجانلاری شارۆچکەی ئەیوبیە درەنگانێکی شەو کاتێک دوو براو ئامۆزایەک دەچنە ناو کێڵگەکەیان بۆ چنینی پەموو کە تەمەنیان لە نێوان ١٢-١٤ ساڵدایە، ناگەڕێنەوە ماڵەوە، لەسەر ئەمەش کەسوکارەکەیان بەدوایاندا دەگەڕێن.
دوای گەڕان و پشکنینەکان، تەرمی سێ منداڵەکەیان لەناو کێڵگەکاندا، تیمەکانی ئاسایشی شارەکە لە دۆخەکە ئاگادار کرانەوە.
جەندرمە و تیمەکانی تەندروستی ئورفا لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە کرد و دواتر تەرمەکان رادەستی خێزانەکانیان کرانەوە.