Damlanur Teyhun
06 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
دیاربەکر - AA
لە دیاربەکر دووبارە دەست کرا بە کارەکانی رووخاندنی ناوەندی بازرگانیی گالەریا کە هاوکات بەشی سەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونە و بەهۆی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
بە هەماهەنگیی وەزارەتی ژینگە و شارسازیی و گۆڕانی ئاووهەوا و گەورەشارەوانیی دیاربەکر، کارەکانی رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە لە ناوەندی شار و قەزاکانی سوور، یەنیشەهیر و باغڵار بەردەوامە.
لە ٢٢ی شوبات لە قەزای یەنیشەهیر کارەکانی رووخاندنی ناوەندی بازرگانیی گالەریا و بەشی سەرەوەی کە بەهۆی رزگارکردنی ١٣ پشیلە و وەرگرتنەوەی کەلوپەلی ناو بلۆکەکانی C و D لەلایەن لێقەوماوانەوە وەستێندرابوو، سەرلەنوێ دەستی پێ کردەوە.
لەو ناوچەکەدا کە رێوشوێنی ئەمنی تێدا گیراوەتەبەر، بلۆکێک لەژێر چاودێریی تیمە پسپۆڕەکاندا، بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو و بە ئامێری بیناسازیی رووخێندرا.
کاری تیمەکان سەبارەت بە رووخاندنی دوو بلۆکەکەی دیکە و ناوەندی بازرگانییەکە بەردەوامە.