Halil İbrahim Sincar
01 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2026
کۆمەڵێک بەرهەمی کلاسیکی کوردی کە لە کتێبخانەیەکی سانت پێتێرسبورگ دەپارێزران، بە هەوڵی زانکۆی ئەرتوکلو (MAÜ) و وەزارەتی کولتوور و گەشتیاری تورکیا چاپ کران.
ئەو بەرهەمانە لە سەدەی ١٩دا لە لایەن کۆنسولی ئەو کاتی ڕووسیا لە ئهرزهڕۆم ئەلیکساندەر ژابا بە هاوکاری مەلا مەحمودی بایەزیدی کۆکراونەتەوە.
بەرهەمە کلاسیکە کوردییەکە پێکهاتووە لە ٣٩ بەرهەمی جۆراوجۆر لە چوارچێوەی ٦٩ نوسخەی دەستنووس کە لە ١٥ بەرگدا چاپکراوە. لە ناو چاپکراوەکانی بەرهەمە بەناوبانگەکانی مەلای باتە، ئەحمەدی خانی و فەقێ تەیرن دەبیندرێت.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانەی کە لە چاپی بەرهەمەکاندا ئەرکیان کێشاوە، ئەو بەرهەمانە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە لایەن خوالێخۆشبوو قەدری یڵدرم بە شێوەی دیجیتاڵ تۆمار کراون و گواستراونەتە زانکۆی ماردین بەڵام چاپکردنەکەی بە هەوڵی پشتیوانی حکوومەتی تورکیا جێبەجێ کراوە و هەتا ساڵی ٢٠٥ی کۆتایی بە چاپی هەموویان هات.
پسپۆران باس لەوە دەکەن کە ئەو کۆمەڵە بەرهەمە تەنیا بریتی نین لە کۆمەڵە بەرهەمێکی کلاسیکی کوردی ئاسایی بەڵکوو کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی زمانناسی، فۆلکلۆر، ستران، ئەدەبی زارەکی (گێڕانەوە) و بەرهەمەکانی وەک "یوسف و زولەیخا" لە خۆ دەگرێت و وەک ئەنیسکلۆپیدیایەک بۆ ئەدەبی کورد هەژمار دەکرێت.
بەرپرسانی زانکۆی ئارتوکلو'ی ماردین چاپی ئەو بەرهەمە نایابانە بە دەستکەوتێکی گرنگ و هەنگاوێکی مەزن لە توێژینەوەکانی زمان و کولتووری کوردی دەزانن. بە گوتی مامۆستایانی زانکۆی ئارتوکلو، پێشتر دەستپێڕاگەیشتن بەو بەرهەمانە ئەستەم بوو و ئێستا دەتوانن وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بۆ تۆژینەوەکانی ماستەر و دکتۆرا کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ئەم پڕۆژەیە هەروەها لە ڕووی کولتووری و زانستییەوە بایەخی تایبەتی هەیە و بەشێکی پەیوەندی بەوە هەیە ماردین کە شوێنی پێکەوەژیانی کولتوور و زمانە جیاوازەکانە، دەبێتە لانکەی لێکۆڵینەوەکان و توێژینەوەکان لەم بوارەدا.