Durmuş Genç
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
موغڵا- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە شارۆچکەی کۆیجەیز سەر بە پارێزگای موغڵا، پێنج تیرۆریستی پەکەکە کوژران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی جەندرمە و پۆلیس لە ئەنجامی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی بەدەستیان گەیشتووە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر گرووپێکی تیرۆریستیی پەکەکە کە لە حەوت چەکدار پێکهاتبوون و لە دارستانێکی شارۆچکەی کۆیجەیزدا بوون، ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستاندا، پێنج تیرۆریست کوژراون و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستەکەی دیکە بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشدەکرێت لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، سەربازێک بەسووکی برینداربووە.
هێزە ئەمنییەکان چواردەوری ناوچەکەیان بە مەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستە هەڵاتووەکان، گرتووە.
دوێنێش لە نزیک شارۆچکەی سەیدیکەمەر چوار تیرۆریست و سێ هاوکاریان دەستگیرکرابوون.
لێپرسراوان باس لەوەدەکەن ئەو گرووپەی کە دوێنێ دەستگیرکراون و ئەو گرووپەی ئەمڕۆ کوژراون، بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەیەکتر کاریان کردووە.