Fırat Taşdemir
12 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ئاکامی پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، چاوشی پسپۆڕی پیادە، عومەر یڵدرم و عەریفی پسپۆڕی پیادە، مەهمەت عەلی چاپ شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە: "لە ئاکامی پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، چاوشی پسپۆڕی پیادە، عومەر یڵدرم و عەریفی پسپۆڕی پیادە، مەهمەت عەلی چاپ شەهید بوون و دوو هاوسەنگەری دیکەیشمان بریندار بوون. برینداربووان دەستبەجێ گەیەندرانە نەخۆشخانە و دەست کراوە بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆیان".
وەزارەتی بەرگری نیگەرانی قوڵی خۆی بۆ شەهیدبوونی دوو سەربازەکە دەربڕیوە، داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆیان کردووە و پرسە و سەرەخۆشی خۆیشی ئاراستەی کەسوکار، سوپای تورکیا و گەلی تورکیا کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداربووان خواستووە.