Sertaç Bulur,1 23
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند لە ٢٢ بۆ ٢٩ی کانوونی دووەم لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا کە لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجامدراون، ٢٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راپۆرتی هەفتانەی خۆی لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگەگرتن لە کاری نایاسایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە هێزە ئەمنییەکان، ٨١٩ ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتیان لەو ماوەیەدا ئەنجام داوە.
وەزارەتی ناوخۆ تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی لەو ماوەیەدا، ٤٥٠ کەس بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە پەکەکە، ٥٩ کەس بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە داعش، ٦٢٣ کەس بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە فەتۆ و ٣٤ کەسیش بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوە چەپە تیرۆریستییەکان دەستگیرکراون.
لە میانی هەڵمەتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانیشدا، چوار هەزار و ٣٧٧ کەس دەستبەسەر کراون. لەنێو ئەو کەسانەدا هەزار و ١٦٦یان بە تۆمەتی تیرۆر، ٧٢یان بە تۆمەتی کۆچی نایاسایی و سێ هەزار و ١٣٩یشیان بە تۆمەتی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچییەتی دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند لە ٢٢ بۆ ٢٩ی کانوونی دووەم لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا کە لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجامدراون، یەک تیرۆریست کوژراوە و ٢١ بەدیل گیراون و شەشیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردۆتەوە کە یەکێکیان ئەندامێکی داعشە کە لەنێو لیستی شینی داواکراوەکان لە تورکیا و لەنێو لیستی سووری داواکراوەکانی ئینتەرپۆڵدایە و ناوی دەمەت تاشارە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راشیگەیاندووە، بە هۆی پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر ئۆپەراسیۆنی عەفرین، ٣١١ گومانلێکراو دەستگیرکراون.