Zeynep Rakipoğlu,Elif Küçük
12 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لە تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە گوندەوارەکان و شاردا کراونەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و ٣٠٩ تیرۆریست لەچالاکی خراون و گوتی: "لەوانەیش ٣٨یان کوژراون، ٢٠٨یان بە سەلامەتی دەستگیرکراون، چواریان بریندار و ٥٩شیان خۆیان ڕادەست کردووەتەوە. هەروەها هەزار و ٨١٠ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش ٤٣٣یان دەستبەسەرکراون و ٣٣٦یان بە مەرج ئازاد کراون''.
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکان لە ئیستانبوڵ، وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، باسی لەوە کرد کە لە سەرانسەری ولاتدا ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و قاچاغچیانی مرۆڤ درێژەی هەیە.
یەرلیکایا باسی لە ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی ١٢٠ ڕۆژی ڕابردووی هێزە ئەمنییەکان کرد و رایگەیاند: "لە تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە گوندەوارەکان و شاردا کراونەتە سەر پەکەکە، ٣٠٩ تیرۆریست لەچالاکی خراون، لەوانەیش ٣٨یان کوژراون، ٢٠٨یان بە سەلامەتی دەستگیرکراون، چواریان بریندار و ٥٩شیان خۆیان ڕادەست کردووەتەوە. هەروەها هەزار و ٨١٠ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش ٤٣٣یان دەستبەسەرکراون و ٣٣٦یان بە مەرج ئازاد کراون''.
گوتیشی: '' لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژی رابردوودا، ٣٧٨ ئۆپەراسیۆن کراوەتە سەر ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و، دوو هەزار و ٨٧٤ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش ٧٠٢یان دەستبەسەر کراون، ٥٩٤یان بە مەرج ئازاد کراون. لەو چوارچێوەیەشدا ٣٠ ڕێکخراوی تاوانکاری جۆری مافیا کە حەوتیان نێودەوڵەتی و ٣١یان ناوخۆیی بوون لەناوبراون".