Kemal Ceylan
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
چۆروم - AA
لە پارێزگای چۆروم باكووری توركیا، نزیکەی ٤٠ باڵندەی فلامینگۆ بینران.
بەڕێوبەرایەتی ناوچەی ١١ی پاراستنی سروشت و باخە گشتییەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە باڵندەکان لە دەووری رووبەرێکی ئاویی بینراون.
ئەوەش نووسراوە کە "لە میانی چاودێرییەکانی هۆبەی چۆرومی بەڕێوبەرایەتی پاراستنی سروشت و باخە گشتییەکان، نزیکەی ٤٠ فلامینگۆ بینراون".