Fırat Taşdemir
21 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ١٧ تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەکانی گارە، خواکورک و قەندیل لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە چالاکی خران.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ڕێکەوتەکانی ١٧ و ١٨ی ئەیلوول ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەی گارە هەشت، لە خواکورک چوار و لە قەندیل پێنج تیرۆریست لە چالاکی خراوە و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان هەتا وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر لە بنەڕەتەوە، بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت".