Adnan Koçhan
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
ماردین - AA
لەئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیی چەکدارانی پەکەکەدا بۆسەر قایمقامیەتی شارۆچکەی دێریک سەربە پارێزگای ماردین، قایمقامی شارۆچکەکە، محهمهد فاتیح و دوو كهسی دیکە بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، چەکدارانی پەکەکە بەمووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای قایمقامییەتی دێریک.
لەئەنجامی هێرشەکەشدا قایمقام و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
دواتر بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کزڵتەپە گوازراونەتەوە.
ئۆپەراسیۆنێکیش بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکان لەناوچەکە دەستیپێکردووە.