Kemal Karadağ
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
ماردین- AA
لە پارێزگای ماردین تیرۆرستێکی پەکەکە/ کەجەکە دەستگیر کرا کە لە ئامادەکاریدابوو بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆرستی.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگای سەرەکی ماردین- کزڵتەپە تیمەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ماردین ئۆتۆمبێلێکیان وەستاندووە و لە دوای پشکنین نزیکەی دوو کیلۆ تەقەمەنی پلاستیکیان دۆزیوەتەوە کە لە بەشی ژێرەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا شاردرابووەوە.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کە ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/ کەجەکە بووە لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە.