Gülşen Çağatay
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی ماوەی کار کردنی کەشتی ئۆروچ رەئیس بڵاوکرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە کارەکانی لێکۆڵینەوەی کەشتییەکە لە دەریای ناوڕاستدا بۆ ٢٩ی ئەم مانگە درێژ کراوەتەوە و بەدرێژایی ئەو ماوەیەش هەردوو کەشتی ئاتامان و جەنگیزخان، یاوەری ئۆروچ رەئیس دەکەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە پێشتر وا راگەیەندرابوو کە کەشتی ئۆروچ رەئیس تا ٢٣ی تشرینی دووەم لە دەریای ناوەڕاستدا کار دەکات.
ئۆروچ رەئیس یەکێکە لە کەشتییەکانی لێکۆڵینەوەی دەریایی شەپۆلزانی و تا قوڵایی هەشت هەزار مەتر توانای ئۆپەراسیۆنی سێ رەهەندی و تا قوڵایی ١٥ هەزار مەتر توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دوو رەهەندی شەپۆلزانی هەیە.