Sangar Hamad Azeez
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هیزەر ناوێت رایگەیاند کە ئەمڕۆ لە برۆکسل هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا، مایک پۆمپیۆ و مەولود چاوشئۆغڵو کۆدەبنەوە.
ناوێرت بەر لە بەڕێکەوتنی پۆمپیۆ بۆ برۆکسل لە فڕۆکەخانە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە پۆمپیۆ دوای سوێند خواردنی لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکات و گوتی: "پۆمپیۆ لە بڕۆکسل بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەکات".
ئەو گوتەبێژە ئەوەیشی ئاشکراکرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی گەشتەکەی بۆ برۆکسل بە جیا لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئیتالیا کۆ دەبێتەوە.
ناوێرت گوتی: "لە کۆبوونەوەکاندا بابەتەکانی ئەفغانستان، رووسیا و ناتۆ دەخرێنە بەر باس".