Adem Demir,Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
لە ناوچەی باغجڵاری ئیستانبوڵ، لە میانی یارییکردندا منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ سەری خۆی لە ئامێرێکی زەڕبی باوکی گیر کرد و دواتر لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە شارەوانی ئیستانبوڵەوە، زەڕبەکە لەسەری دەرهێنرا و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بنیامین یورتجان کە تەمەنی یەک ساڵە دوای ئەوەی ماوەیەک یاری بە زەڕبەکە دەکات، لەسەری خۆی هەڵدەکێشێت و دواتر بە هۆی ئەوەی سەری لەنێو زەڕبەکەدا گیر دەخوات دەست بە گریان دەکات.
دوای ئەوەش کە خانەوادەی بنیامین یورتجان ناتوانن زەڕبەکە لەسەری دەربهێنن، داوای هاوکارییان لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کرد. تیمەکان توانییان زەڕبەکە لەت بکەن و بنیامین رزگار بکەن.