Durmuş Genç
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
موغڵا - AA
لە قەزای مەنتەشە سەربە پارێزگای موغڵا، دوو کارمەندی دارستان کە لە میانی کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا برینداربووبوون، گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەو دوو کارمەندە ناویان سەلیم کۆرکماز و هاکان توتوش-ە و لە میانی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان، لەناکاو درەخت کەوتووە بەسەریاندا و بەو هۆیەوە بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردنەوەی تیمە فریاگوزارییەکان لە رووداوەکە، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی رەوانەی شوێنەکە کراوە و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کراوە.
دواتر یەکێک لە بریندارەکان بە هێلیکۆپتەر و یەکێکی دیکەشیان بە ئامبوڵانس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فیرکاریی شاری موغڵا.
لەئیستاشدا لە زەوی و ئاسمانەوە، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری قەزاکانی کۆیجەغیز، میلاس، مەنتەشە، سەیدیکەمەر، کاڤاکلیدەرە و یاتاغان بەردەوامن.