Zana Natık Kerem
12 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی ڕایگەیاند کە ھیوادارن پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا بگاتە ئەنجامێکی باش و جەختیشی کردەوە کە بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەن.
مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "جێگەی خۆشحاڵییە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا، لایەنەکان ھەڵوێستی باشیان ھەبوو و ھەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا، ھەروەھا پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد".
ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە ھیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و ھەموو لایەک بێت و ڕاشیدەگەیێنین بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین".