Fecri Barlık
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
سێرت - AA
له سێرت هاووڵاتییان كه بۆ نویژی به‌یانی كۆببوونه‌وه نزایان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد.
دوای نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی ئه‌نسار ئیمامی مزگه‌وت، ره‌مه‌زان تۆپراك سوره‌تی فه‌تحی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون خوێند كه سوپای توركیا دژ به په‌یه‌ده له عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه.
موفتی پارێزگاكه، فاروق ئارڤاس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ داوای ئیلاهی كهلیمهتوڵڵا به‌ده‌ست هاتووه به سوپای چه‌ك و سوپای نزا دهستهبهربووه.
فاروق ئارڤاس باسی له‌وه كرد كه ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه نیازی زایۆنیزم به‌رفراوانكردنی ئیسرائیله و له ئێستادا به‌ری لانه‌ی ئه‌و فیتنه و فه‌سادانه ده‌كرێته‌وه كه ئیسرائیل دروستیكردووه، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵیان دژ به دوواین قه‌ڵای ئیسلام كه توركیایه خستۆته‌گه‌ڕ.
ناوبراو نزای خه‌تمی خوێند و پاشان نزای كرد بۆ به ئامانجگهیشتی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون.