Ramal Mahmood
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
لە میانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە ١١ ئەم مانگە لە ژمارەیەک گەڕەکی شارۆچکەی نسێبین سەربە پارێزگای مادین بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەستی پێکردووە تاکو ئێستاش بەردەوامە، دوو لە چەکدارە کوژراوەکانی پەکەکە بەرپرسی ئاستبەرزی ئەو رێکخراوەن کە پلانیان داناوە بۆ هێرشکردنە چەند خاڵێک لە پارێزگاکانی رۆژئاوای تورکیا.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەریەک لە ناوی نهێنی بەهزاد کە بەناو یەکێکە لە بەرپرسانی تورکیای رێکخراوەکە و رۆژهاتی جێگری کوژراون کە چەندین هێرشی تیرۆریستیان بۆسەر خاڵەکانی سەرباز و پۆلیس لە رۆژئاوای تورکیا ئەنجام داوە.
زانراوە کە بەهزاد یەکێک بووە لە پاسەوانە نزیکەکانی موراد قەرەیڵان و جێی متمانە و باوەڕی پەکەکە بووە.