Ali Rıza Akkır,Ramal Abdullah Mahmood
25 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
موغڵا – AA
جۆشكون كه‌سكین-ی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ كه وه‌ستای هونه‌ری شووشهگهری مۆڵه‌تپێدراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاری توركیاوه، نیو سه‌ده‌یه به فووكردن شێوه‌ی جیاجیا به شووشه ده‌گرێت.
كه‌سكین كه به هۆی نه‌بوونی پاره بۆ كرێ پێشانگایهكهی داخستووه هاوینان له‌ژێر گه‌رما و زستانانیش له‌ژێر باران له‌نێو كۆڵانه‌كاندا سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یه‌تی.
كه‌سكین له‌ژێر پله‌ی گه‌رمی زۆردا شووشه‌كان فراوان ده‌كات و به فووكردن شێوه‌ی نوێیان پێده‌گرێت و شێوه‌یه‌كی نوێیان پێ ده‌به‌خشێت. جگه له دروستكردنی هێمای ئاژه‌ڵ، هه‌روه‌ها خشڵ و ملوانكه و گوڵدانیش دروست ده‌كات. له‌م رێگایه‌وه به‌رده‌وامی به كاری هونه‌ری خۆی ده‌دات، هه‌روەها بژێوی خێزانه‌كه‌یشی دابین ده‌كات.
- بەشێک لەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی ھەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ بیینینی ھەموو ھەواڵەکە ببن بە ئابۆنەوی ئاژانسی ئانادۆڵۆ.