Halil Demir
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ- AA
ھاوسەری پێشووی ھونەرمەند، بەردان ماردینی لە ھێرشێکی چەکدارییدا لە ناوچەی بویوکچەکمەجەی ئیستانبوڵ برینداربوو.
دوای گەیشتنی ھەواڵی ئەوەی ھێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک، تیمەکانی ئاسایشی بویوکچەکمەجە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
لە لێکۆڵینەوەکان لە تۆماری کامێراکانی چاودێرییدا لەلایەن پۆلیسەوە، دەرکەوتووە کە ف.ک لە کاتی ھاتنە دەرەوەیدا بە ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە سیتییەکان، لەلایەن ماتۆرسکیلسوارێکەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللـە.
دواتر ف.ک کە گوللـەکان بەر رانی کەوتووە، بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.
ئەوەش زانراوە کە مەترسی لەسەر ژیانی ف.ک نییە کە ھاوسەری پێشووی ھونەرمەند بەردان ماردینی-یە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشیکدایە.
ھەوڵەکانی پۆلیس بەمەبەستی دەستگیرکردنی ھێرشکارەکە درێژەی ھەیە.