لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، نیگەرانی خۆی لە بارەی ڕەوشی پارێزگای ئەنبار نیشاندا کە کە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ بووە گۆڕەپانی پێکادانی سوپای عێراق و چەکدارانی عەشایر.
لەو لێدوانەدا راگەیەنراوە تورکیا پشتگیری تەواوی پرۆژەکەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکا کە تێێدا بە هاوکاری حکومەتی عێراقی، یارمەتی بۆ ئاوارەکانی ئەنبار دابین دەکا.
راگەیەنراوە حکومەتی تورکیا بە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار، هاوکاری دەنێرێ بۆ کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە ٦٦ هەزار و ٥٢٠ ماڵبات لە دەڤەرەکانی پارێزگای ئەنبار، بەهۆی شەڕ و نائارامی، ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێهێشتووە.
تورکیا رایگەیاندووە: لە چوارچێوەی هاریکاری لێقەوماوانی پارێزگای ئەنبار، دەرگای خۆی بە رووی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایەدا واڵا دەکا.