Alper Atalay,Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌لـلی رایگه‌یاند "شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ین. ئه‌و كاره‌ی كه له حه‌وتی حوزه‌یراندا به ته‌واونه‌كراوی جێمانهێشت له ٢٤ی حوزه‌یراندا ته‌واوی ده‌كه‌ین. به كاندیدی خۆمانه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ین".
سه‌زایی ته‌مه‌لـلی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی: "ئه‌مه دوایین خولی په‌رله‌مانتارانی كوردی ئاكه‌په‌یه. بۆ له‌مه‌ودوا شتێكی له‌مجۆره بوونی نابێت، با نرخه‌كه‌ی بزانێت. ته‌نانه‌ت تابلۆكانتان له پارێزگا كوردییه‌كان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌وه هه‌ڵده‌واسرێن. چونكه هیچ كه‌سێك نامێنێت له‌وێ ده‌نگتان پێبدات".
سەزایی ته‌مه‌لـلی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی به "هه‌ڵبژاردنی شڵه‌ژان و په‌له پڕووزێ" ناوبرد و رایگه‌یاند "به‌ڵێ له ٢٤ی حوزه‌یراندا ئه‌م كاره كۆتاییدێت. ئه‌م پیلانانه‌ی ئێوه بۆ داڕووخاندن له كه‌ركووك، عه‌فرین، باری نائاسایی و بڕیارنامه‌كان كه مامه‌ڵه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت سته‌متان له ٢٤ی حوزه‌یراندا كۆتاییدێت. ئێمه له ٢٤ی حوزه‌یراندا كۆتایی به‌م كاره ده‌هێنین. ئه‌مڕۆ توركیا له قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردندایه".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په داوایكرد ئاسایشی هه‌ڵبژاردن پشتگوێ نه‌خرێت و گوتی:
"با له گه‌ڕه‌كه‌كاندا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنین. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه خاوه‌نداریەتی له سندوقه‌كان بكه‌ن. شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ین. ئه‌و كاره‌ی كه له حه‌وتی حوزه‌یراندا به ته‌واونه‌كراوی جێمانهێشت له ٢٤ی حوزه‌یراندا ته‌واوی ده‌كه‌ین. به كاندیدی خۆمانه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ین. ده‌بینه ده‌نگی ره‌نجده‌ران و دیموكراسی. له رێگه‌ی كاندیدی توركیا كه هێزه‌كانی ره‌نجده‌ران و دیموكراسی هاوبه‌شن له‌سه‌ری، به‌شداریی ده‌كه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی توركیاین، به كاندیدی توركیا به‌شداریی ده‌كه‌ین. به كاندیدێكی به‌هێز به‌شداریی ده‌كه‌ین چونكه به‌رنامه‌كه‌مان به‌هێزه".
هاوكات ژماره‌یه‌ك له كرێكاران به جل و كڵاوی كاره‌وه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون. ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ش كڵاوی سەلامەتی كاریان له‌سه‌ر كردبوو. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه زوو زوو درووشمی "بژی یه‌كی ئایار"یان گوته‌وه.