Muhammed Ali Toruntay
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن-١٤دا، له هه‌كاری سێ تیرۆریست له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له گونده‌واری ناوچه‌ی كاڤاكلی سه‌ربه ناوه‌ندی هه‌كاری، له ئه‌نجامی كاری هاوبه‌شی نێوان فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه و ده‌زگای هه‌واڵگریی، تیمه تایبه‌ته‌كانی جه‌ندرمه و كۆماندۆ ئۆپه‌راسیۆنێكیان به پشتیوانیی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و هێزی ئاسمانیی ئه‌نجام داوه.
باس له‌وه‌ش كراوه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سێ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی له چالاكی خراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.