Muhammed Enes Can,Ramal Abdullah Mahmood
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی بایلۆكی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب بڕیاری ده‌ستگیركردنی ٥٠ گومانلێكراوی دا.
هۆبه‌ی كاروباری لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ به‌رده‌وامه له كاره‌كانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی بایلۆكی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب-یان به‌كارهێناوه. له‌م میانه‌یه‌یشدا بڕیاری ده‌ستگیركردنی ٥٠ گومانلێكراوی دا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئیستانبوڵ، سامسون، ساكاریا، كۆنیا، مه‌ڕه‌ش، هاتای، ترابزۆن، یۆزگات و باڵكئهسیر ده‌ست پێكرد.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا تاكو ئێستا ٢٧ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون و تیمه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامن له گه‌ڕان له ناونیشانی گومانلێكراوان.
ژماره‌یه‌ك مامۆستا و پارێزه‌ر له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه بریاری دهستگیركرنیان بۆ ده‌رچووه.