Yasemin Kalyoncuoğlu
21 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، بەو فڕۆکانەی لە چەندین بنکەی سەربە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان فڕین، فڕینی مەشق و ڕاهێنان لە باشووری دوورگەی قوبرس و دەریای ناوەڕاست ئەنجامدرا.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "باڵە پۆڵایینەکان لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاستدان. لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان لە دەریای ناوەڕاست، پەرەپێدانی توانای ئۆپەراسیۆنەکانمان و ڕاگرتنی ئاستی ئامادەباشیی یەکەکانمان لە بەرزترین ئاستدا چالاکییەکانمان پێداگرانە بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا بە بەشداری فڕۆکە جەنگی و پشتیوانییەکانمان کە لە بنکە جیاوازەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانەوە فڕین، فڕینێکی مەشق و ڕاهێنانی گشتگیر لە باشووری دوورگەی قوبرس و لە کایەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی دەریای ناوەڕاستدا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیمەنی مەشق و ڕاهێنانەکە بڵاوکرایەوە.