Salim Taş
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
هاتای- AA
لە زەمین و ئاسمانەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی شارۆچکەی ئەسکەندەرون سەربە پارێزگای هاتای دەدرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووبارە هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردەوە کە لە دوێنێوە کەوتووەتەوە و بەهۆی کاریگەری با لە تەشەنەسەندندایە، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە کاردان.
ئێوارەی دوێنێش بە مەبەستی پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، دانیشتوانی ناوچەی نزیک ئاگرەکە گواسترانەوە.
هەروەها رێگای سەرەکی نێوان ئەسکەندەرون-پایاس کە بەهۆی ئاگرەکەوە داخرابوو، دووبارە بەڕووی هاتوچۆدا کرایەوە.
لەڕێی ئامێری درۆن وێنەی ئەو ناوچانەش گیرا کە بەهۆی ئاگرەکە زیانیان بەرکەوتووە.