Mesut Varol
19 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2021
وان - AA
لە قەزای باهچەسەرای سەربە پارێزگای وان، بەهۆی تەم و بەفرەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل گیریان خوارد.
ماوەی دوو رۆژە تاوەباران قەزاکەی گرتووەتەوە و لە بەرزاییەکانیش بەفر دەبارێت، بەهۆی تەمی چڕ و بەفرەوە لەسەر رێگای سەرەکی وان-باهچەشەهیر شۆفێران دووچاری گرفت بوون.
بەشێک لە شۆفێران لەسەر رێگای کارابێت لەڕێی بەستنی زنجیرەوە توانیان درێژە بە رێگاکەیان بدەن. ئەو ئۆتۆمبێلانەشی زینجیریان نەبەستبوو ناچاربوون ماوەیەکی درێژ لە رێگاکەدا بمێننەوە.
یەکێک لە شۆفێرەکان بە ناوی مەولود ئاسڵان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لەناکاو بەفر و باران دەستی پێ کردووە و گوتی: "دەمویست بچم بۆ باهچەشەهیر، بەڵام بەهۆی بەفرەوە ناتوانم بڕۆم. بەناچاری زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەم دەبەستم. رێگاکە زۆر خراپە. لە ماوەیەکی کەمدا بەفرێکی زۆر باری. چاوەڕێ ئەمەمان نەدەکرد".
شۆفێرێکی دیکەش بە ناوی مەهمەت چۆک باسی لەوە کرد کە لە باهچەسەرای-ەوە دەچن بۆ وان و گوتی: "لەبەر ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەماندا زنجیرمان نەبوو نەمانتوانی رێگەکە ببڕین و نزیکەی دوو کاتژمێر لەسەر رێگاکە ماینەوە. ناردوومانە زنجیرمان بۆ بهێنن، دوایی زنجیرەکە دەبەستن و دەڕۆین".