Muhammed Ali Toruntay
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه، پێنج تیرۆریستی په‌كه‌كه دوای ده‌ستنیشان كردنی پێگه‌كانیان، له ناوچه‌كانی چنگ-هه‌وره برووسكه و زاپ، له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: "سێ تیرۆریست كه له ناوچه‌ی چنگ-هه‌وره برووسكه پێگه‌كانیان ده‌ستنیشان كرابوو، له رێگه‌ی تۆپهاوێژ و هێلیكۆپته‌ره‌وه له چالاكی خران. هاوكات دوو تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه كه له ناوچه‌ی زاپ ده‌ستنیشان كران، له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا له چالاكی خران".